DnilX WinTool 3D Logo
ئامرازی ژمارە یەکی ویندۆز لە کوردستان

DnilX WinTool

بەهێزترین و خێراترین کەرەستەی بەڕێوەبردنی ویندۆز بە زمانی کوردی. دابەزاندنی ۱۳۰+ بەرنامەی فەرمی بە یەک کلیک، تویکی خێراکردن و سڕینەوەی تەلەمیتری، بەڕێوەبردنی ئەپدەیتەکان، و دروستکردنی ISO ی تایبەتی Windows 11 بەبێ هیچ مەرجێکی قورس.

داگرتنی ڕاستەوخۆی پەڕگەی DnilX.ps1
+130
بەرنامەی فەرمی و ئامادەکراو
100%
سەلامەت و لەسەر بنەمای WinGet
3 Years
دواخستنی ئەپدەیتە بێزارکەرەکان
0 MB
داگرتنی ڕاستەوخۆ لە کلاود بێ هیچ قەبارەیەک

چۆن لە ۳ هەنگاوی خێرادا کار پێبکەیت؟

پێویست بە هیچ پرۆگرامێک و دانڵۆدکردنی پێشوەختە ناکات، هەموو کارەکان لە ڕێگەی PowerShell ئەنجام دەدرێن.

هەنگاوی ۱

کردنەوەی PowerShell وەک Administrator

کلیکی ڕاست لەسەر دوگمەی Start (یان گەڕانی ویندۆز) بکە، بگەڕێ بۆ PowerShell یان Terminal، پاشان Run as administrator هەڵبژێرە.

هەنگاوی ۲

پەیستکردنی فەرمانی DnilX

ئەم فەرمانەی خوارەوە کۆپی بکە و راستەوخۆ لە ناو پەنجەرەی PowerShell پەیستی (Paste) بکە:

هەنگاوی ۳

لێدانی Enter و دەستپێکردن

دوگمەی Enter لە کیبۆردەکەت لێبدە. پەنجەرەی DnilX WinTool دەکرێتەوە و دەتوانیت هەر بەرنامە و تویکێک دەتەوێت هەڵیبژێریت.

هەموو ئەو شتانەی پێویستت دەبێت دوای فۆرمات

کۆمەڵێک تایبەتمەندی بەهێز بۆ خێراکردنی کارەکانت و ئاسوودەکردنی سیستەمەکەت بە تەواوی بە زمانی کوردی.

دابەزاندنی بەرنامەکان (Install)

زیاتر لە ۱۳۰ ئەپڵیکەیشنی فەرمی بە لۆگۆی تایبەت و پۆلێنکراو (Browsers, Games, Dev, Pro Tools). هەموویان بە یەک کلیک دابەزێنە یان نوێیان بکەرەوە لە ڕێگەی WinGet.

تویکی خێراکردن (Tweaks)

ڕاگرتنی ڕیکلام و تەلەمیتری و سیخوڕییەکانی ویندۆز، کەمکردنەوەی بەکارهێنانی RAM و CPU، لەگەڵ دروستکردنی خاڵی گەڕانەوە (Restore Point) بۆ دڵنیایی پێش دەستکاریکردن.

کۆنترۆڵی نوێکاری (Updates)

کۆنتڕۆڵکردنی ئەپدەیتە بێزارکەرەکانی ویندۆز: دواخستنی ئەپدەیتە قورسەکان بۆ ماوەی ۳ ساڵ و هێشتنەوەی ئەپدەیتە ئەمنییەکان بۆ بەرزترین جێگیری.

دروستکەری Win11 ISO

دروستکردنی نوسخەی تایبەتی و خێرای Windows 11 بەبێ پێداویستییەکانی TPM 2.0، SecureBoot، بڕی RAM، و تێپەڕاندنی هەژماری زۆرەملێی مایکرۆسۆفت.

پاراستن و چاکسازی (Config)

چالاککردنی WSL2، Hyper-V، Sandbox، گۆڕینی خێرای سێرڤەری DNS (وەک Cloudflare/Google)، و ئەنجامدانی پشکنینی خێرای SFC و DISM بۆ چاککردنی فایلە تێکچووەکانی ویندۆز.

دیزاینی مۆدێرن و کوردی

ڕووکارێکی تەواو تاریکی سوور (Dark Crimson Red) بە تەواوی بە زمانی کوردی، بێ هیچ پیتێکی تێکچوو لەسەر هەموو وەشانی ویندۆزێک لەگەڵ گەڕانی ڕاستەوخۆ.

وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانەی لە مێشکتدان

ئایا ئەم ئامرازە بە تەواوی بێ بەرامبەر و سەلامەتە؟
بەڵێ، بە تەواوی بێ بەرامبەرە (Free & Open Source). هەموو بەرنامەکان لە سەرچاوەی فەرمی WinGet ی مایکرۆسۆفت و ماڵپەڕە فەرمییەکانەوە ڕاستەوخۆ دادەبەزن بەبێ هیچ دەستکارییەک.
چۆن لە ویندۆزەکەمدا کار پێبکەم؟
تەنها کلیکی ڕاست لەسەر دوگمەی Start ی ویندۆز بکە، PowerShell (یان Terminal) وەک Administrator بکەرەوە، ئەم کۆدە پێست بکە: irm https://dnilx.dev/win | iex و پاشان ئینتەر دابگرە.
ئایا دەتوانم تویکەکان بگەڕێنمەوە ئەگەر حەزم لێ نەبوو؟
بەڵێ، کەرەستەکە دوگمەی تایبەتی دروستکردنی خاڵی گەڕانەوە (Create Restore Point) و گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارییەکانی ویندۆزی هەیە کە لە هەر کاتێکدا بتەوێت دەتوانیت سیستەمەکەت بگەڕێنیتەوە دۆخی پێشوو.